کوردستان

02:04 - 04/04/2019

رێككەوتنەكەی پارتی و یەكێتی لەبەردەم مەترسیدایە‌

پەیسەر

دوێنێ‌ وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ پارتی گەیشتونەتە رێككەوتنێكی باش و لەسەر ئەو بنەمایشە فراكسیۆنەكەیان بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانیكرد، بەڵام بەپێی زانیارییەكان ئەو رێككەوتنە لەبەردەم مەترسی جێبەجێنەكردندایە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست پەیسەرپرێس گەیشتووە، رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كەلەسەر مەبنای پێشنیارێكی نوێی پارتی بۆ یەكێتی هاتە كایەوە لەبەردەم مەترسی جێبەجێنەكردنایە ئەویش بەهۆی ناڕازیبوونی بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی لەو رێككەوتنە.

 

بەپێی ئەو زانیارییەكان، بەرەی نارازی سەركردایەتی یەكێتی رایانگەیاندووە نابێت رێككەوتنەكەی پارتی و یەكێتی كە بڕیارە رۆژی شەممە لەپیرمام واژۆبكرێت، بەرێوەبچێت و داواشیان كردووە یەكێتی لەرێككەوتنەكە بكشێتەوە.

 

لەوبارەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەوەی بۆ پەیسەرپشتڕاستكردەوە، بەرەی نارازی كە لەهەریەك لەبافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی ئاڵاتاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و مەحمود سەنگاوی و سامان گەرمیانی و لەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح و شۆرش ئیسماعیل و رەفعەت عەبدوڵا، پێكهاتووە, نایانەوێت رێككەوتنەكە بەو شێوەیی كراوە جێبەجێ بكرێت.

 

بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەش پارتی دەستیكردووە بەدروستكردنی فشار لەسەر هەردوو باڵەكەی یەكێتی بۆ ئەوەی لەرێككەوتنەكە نەكشێنەوە و بەشێكی فشارەكانیش لەرێگەی دەرەوەیە.