کوردستان

06:42 - 10/04/2019

به‌غداد بڕه‌ پاره‌یه‌كى دیكه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمى كوردستان ده‌كات‌

پەیسەر

هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تى عێراق مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غداد 454 ملیار دینار بۆ موچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ 68 ملیار دیناره‌ مانگانه‌ و ئه‌مڕۆش عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری ناردنی موچه‌ی چوار مانگی پێشمه‌رگه‌ی واژۆ كردووه‌.

ره‌وانه‌كردنی موچه‌ له‌لایه‌ن به‌غدادوه‌ له‌كاتێكدایه‌ هێشتا فه‌رمانبه‌ران جگه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ هیچ موچه‌یه‌كی ئه‌م ساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ئه‌م ساڵ به‌بێ پابه‌ندبوونی هه‌رێمیش به‌ راده‌ستكردنی نه‌وت مانگانه‌ به‌غداد بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ ره‌وانه‌ ده‌كات.