کوردستان

07:48 - 01/05/2019

پەیسەرپرێس زانیاری ورد لەبارەی دەستگیركردنی خۆبەخشەكانی نەوەی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە‌

پەیسەر

هێزەكانی ئاسایش بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە دوو كەسیان لەجوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دەستگیركردووە، ئەوەش لەناو نووسینگەی سەرەكی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەكە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی‌و ئاگادار بۆ پەیسەرپرێس، ئەو كەسانە لەناو ئۆفیسی سەرەكی نەوەی نوێ‌ بەفەرمانی شاسوار عەبدلواحید حەشاردراون، كە ئەوەش دەبێتە  ئەنجامدانی تاوان بۆ سەرۆكی جوڵانەكە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئەو كەسانە بەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەستگیركراون‌و ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەی وردی دادوەری لێكۆڵینەوەدان.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، رەنگە لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان فەرمانی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەربچێت، بەهۆی ئەوەی بەپێی كەسی تۆمەتباری حەشارداوە، ئەوەش بەپێی ماددەی 273ی یاسای سزادانی عێراقی.

ماوەی رابردوو پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ‌ رایگەیاند، كە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەی هەڕەشەی لێكراوە، تۆماری سێكسی بڵاودەكەنەوە بەهۆی ئەوەی ناڕازییە، بەو هۆیەشەوە سكاڵای تۆماركردو سكرتێرێكی شاسوار عەبدلواحید دەستگیركرا.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە لەگەڵ ئەو كەسەدا چەند ئامێرێكی كۆمپیوتەرو مۆبایل گیراوەو چەندین بەڵگەی تێدا بووە، بۆیە رۆژی چوار شەممە ئەو كەسانەی تریش دەستگیركراون.