کوردستان

05:13 - 05/05/2019

هێزێكی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەچنە گوندی ئەڵمانی‌

پەیسەر

هێزێكی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌،دەچنە ئۆفیسی سەرەكی جوڵانەوەكە و چەند ئەندامێكی ئەو جوڵانەوەیە دەستگیردەكەن و شاسوار عەبدلواحیدیش بەهۆی دیارنەبوونی ناتوانرێت دەستگیر بكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیسەر پرێس كەوتووە، ئەو تۆمەتبارانەی بەفەرمانی دادوەر دەستگیركرابوون، هەندێك زانیاریان ئاشكراكردووە و دوای ئەو دانپێدانانەش دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید و پێنج ئەندامی نەوەی نوێ كە تۆمەتبارن دەركرد.

ماوەی رابردوو پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ‌ رایگەیاند، كە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەی هەڕەشەی لێكراوە، تۆماری سێكسی بڵاودەكەنەوە بەهۆی ئەوەی ناڕازییە، بەو هۆیەشەوە سكاڵای تۆماركردو سكرتێرێكی شاسوار عەبدلواحید دەستگیركرا.

سەرچاوەكی ئاگادار لەو بارەوە بە پەیسەری راگەیاند، پێشتر شاسوار عەبدولواحد سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوایكردووە كەیسەكە بگوازرێتەوە بۆ پۆلیس و بەیاسای  ژمارە 6ی ساڵی 2008 ی تایبەت بە خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، و دۆسیەكەش لەدەست ئاسایش دەربهێندرێت، بەڵام داواكاریەكەی پەسەند نەكراوە.

لەگەڵا چوونی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئۆفیسی سەرەكی نەوەی نوێ ئەو پێنج كەسە دەستگیركرا بەڵام بەهۆی دیارنەبوونی شاسوار عەبدولواحیدەوە نەتوانرا دەستگیربكرێت.