کوردستان

06:45 - 12/05/2019

نهێنییەكانی پشت سكاڵاكانی چراخان رەفیق لە ئاشتی هەورامی‌

پەیسەر

باڵێكی پارتی دەیانەوێت لەرێگەی هاوسەری پێشوویەوە ئاشتی هەورامی لەكاندیدبوونەوە بۆ پۆستی وەزیری سامانەسروشتیەكان دووربخەنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، باڵی مەسرور بارزانی لەپشت سكاڵاكانی چراخان رەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامیەوەن، كە تێیدا چەند سكاڵایەكی لەدەرەوەی هەرێم لەسەرپرسی گەندەڵی پرسی نەوت لەسەر وەزیری سامانەسروشتیەكان تۆماركردووە.

 باڵەكەی مەسرور بارزانی دەیەوێت لەورێگەیەوە لەوەرگرتنەوەی پۆستی وەزیری سامانەسروشتیەكان دووری بخاتەوە و نێچرڤان بارزانیش ئەگەر پشتیوانی بكات رووبەڕووی دۆخێكی ئیحراج بكەنەوە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، داخستنی دۆسیەی گەندەڵی وەرگرتنی نەوتی رەش بەناوی كۆمپانیایەكی وەهمی بەناوی زیپۆ لەلایەن چراخانەوە لەدادگای هەولێر، پەیوەندی بەو ململانێیەی نێو باڵەكانی پارتییەوە هەیە، كە تێیدا هاوسەری ئاشتی هەورامی بە وەرگرتنی نەوتی رەش كە داهاتەكەی مانگانە بە 6 ملیۆن دۆلار مەزندە دەكرێت، لەبەرامبەردا چراخان دەبێت سوربێت لەسەر سكاڵاكەی لەبەرامبەر ئاشتی هەورامی.

دوێنێ سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە كە ئەو كەیسە گەندەڵیەی چراخان لەدادگای هەولێر داخراوە.