کوردستان

01:24 - 15/05/2019

پێنج كه‌س بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم خۆیان كاندید كردووه‌‌

پەیسەر پرێس

ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داخراو و پێنج كه‌س كاندیدن، لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنیش كاندیدیان بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم پێشكه‌شنه‌كردووه‌. 

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم داخرا، و جگه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، فه‌رهاد پیرباڵ و سێ كه‌سى دیكه‌ كاندیدن كه‌ دوویان پارێزه‌رن، هیچ لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆنیش كاندیدی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ به‌وه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت نێچیرڤان بارزانی زیاتر له‌ 90 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

پێشتر ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌نیازبوو په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی به‌رێت، به‌ڵام دواتر پاشگه‌زبۆوه‌ و له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێكیش بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، متمانه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ پێده‌درێت.