کوردستان

07:58 - 04/12/2018

حكومەتی هەرێم موچەی سێ مانگی فەرمانبەران پاشەكەوت دەكات‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێم موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانبەران پاشەكەوت دەكات و لەمانگی یەكی ئەمساڵیشەوە فەرمانبەران بەبێ پاشەكەوت موچەكانیان وەردەگرن....

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەر پرێس لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە، حكومەتی هەرێم لەمانگی دوانزەدا موچەی مانگی نۆ دابەش دەكات و موچەی مانگەكانی دە و یانزە و دوانزەش پاشەكەوت دەكات، سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد لە مانگی یەكی ساڵی داهاتووەوە فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ پاشەكەوت موچەكانیان وەردەگرن.

ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە هێشتا هەرێم و بەغداد لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو رێككنەكەوتوون و چارەنوسی ئەو 317 ملیار دینارەش دیارنیە كە لەم ساڵدا بەغداد بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی دەكرد...