کوردستان

02:26 - 16/05/2019

ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌كرانه‌وه‌‌

پەیسەر پرێس

ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرانه‌وه‌ تا كاتێكی نادیار، هاوپه‌یمانان به‌و هێزانه‌یان گوتووه‌، تا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ پشوبده‌ن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیاوه‌ مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرا، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌ و پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ تا ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ پشوو بده‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، مه‌شق و راهێنانی سوپای عێراقیش راگیراوه‌ و دیاریش نیه‌ كه‌ی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

هاوپه‌یمانان مه‌شقیان به‌ چه‌ند لیوایه‌كى پێشمه‌رگه‌ ده‌كرد و كاریش له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا مه‌شقیان راگرتووه‌ كه‌ پێده‌چێت په‌یوه‌ندى به‌ هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانى تاران و واشنتن.