کوردستان

06:26 - 18/05/2019

دووبەرپرسی باڵای یەكێتی سەردانی شاسوار عەبدولواحید دەكەن‌

پەیسەر

دووبەرپرسی باڵای یەكێتی لەزیندان سەردانی شاسوار عەبدولواحید دەكەن و چەند كاتژمێرێك لەگەڵی كۆدەبنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەردانی شاسوار عەبدولواحد سەرۆكی جوڵانەوەی نەوی نوێیان كردووە لەزیندانی ئاسایشی سلێمانی و بۆچەند كاتژمێرێك لەگەڵی كۆبونەوە.

لەلایەكی ترەوە و بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس سروە عەبدولواحید خوشكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیوەندی بەبەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقەوە كردووە بۆئەوەی شاسوار ئازاد بكرێت و كەیسەكەی بۆ چارەسەربكەن.

رۆژی پێنج شەممە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەشاری سلێمانی لەلایەن هێزێكی سەر بە ئاسایشەوە بەیاسای خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكانی پەیوەندیكردن دەستگیركرا.