کوردستان

02:59 - 21/05/2019

ململانێ ناوخۆییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی پارتی بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خات‌

پەیسەر

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خرێت، به‌هۆى ململانێ ناوخۆییه‌كانى حزبه‌كه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانیش داوای هاوكاری له‌ توركیا ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، به‌هۆی ململانێی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر وه‌زیری سامانه‌سروشتیيه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، هه‌ردوولا چاوه‌ڕێی قسه‌ی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ن، نێچیرڤان بارزانیش بۆ دروستكردنی فشار داواى له‌توركیا كردووه‌ هاوكاری بكه‌ن، له‌دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی به‌ وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان.

هه‌فته‌ی رابردوو، بڕیاربوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی پارتی له‌كابینه‌ی داهاتوو كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامنه‌دراو تا ئێستا له‌ناوخۆى پارتى رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شێك له‌ پۆسته‌كان نه‌كراوه‌.