کوردستان

03:24 - 21/05/2019

عه‌بدولمه‌هدی ناچێته‌ ژێرباری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌

پەیسەر

حكومه‌تی عێراق نایه‌وێت ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌رێوه‌بچێت، په‌یسه‌رپرێس هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نایه‌وێت له‌م ساڵدا بچێته‌ ژێر باری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار، هۆكارێكیان ناپاكی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری دروستبوونی ئاڵۆزی مه‌زهه‌بی و حزبی و نه‌ته‌وه‌یی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌هۆی قبوڵنه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت تۆماری ده‌نگده‌ران به‌ته‌واوه‌تی پاك بكرێته‌وه‌ و تیمی راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تیش به‌شداربن له‌چاودێریكردن و هاوكاری كردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاربوو له‌مانگی 11ی ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و له‌ساڵی 2020 دا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.