03:30 - 21/05/2019
ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خمور هه‌یه
توركیا ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خمور و پارتیش هێزه‌كانی له‌ناوچه‌كه ده‌كشێنێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی 15ی ئه‌م مانگه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پرسی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی پیشان نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، سه‌رباری رازی نه‌بوونی عێراق به‌ڵام توركیا ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كانی باكوری كوردستان له‌مه‌خمور، له‌چه‌ند كاتژمێری رابردووش‌دا پارتی هێزه‌كانی خۆی له‌وناوچه‌یه پاشه‌كشه پێكردووه،.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، داعش له‌و ناوچه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و پارتیش هێزێكی سه‌ربازی له‌سنوره‌كانی مه‌خمور به‌ناوی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری مه‌خمور هه‌یه.
له‌نزیك شاری مه‌خمور كه‌مپێكی ئاواره‌كانی كوردانی باكوری كوردستان به‌ناوی كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌هید رۆسته‌م جودی هه‌یه، كه 12هه‌زار كه‌س تێیدا نیشته‌جێن، شه‌وی 13/ 12ی ساڵی رابردووش سوپای توركیا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و كه‌مپه و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س شه‌هیدبوون، ترسیش له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پارتی به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاڵوگۆڕی هێزه‌كان بووه نه‌ك كشانه‌وه.