کوردستان

02:47 - 23/05/2019

دوایین زانیارییەكان لەسەر هەوڵەكانی پارتی بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم‌

پەیسەر

پارتی بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم پەنا بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبات و بارزانیش هاتوه‌ته‌ سه‌رخه‌ت.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، مەسعود بارزانی  سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك پەنای بۆ عادل عبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بردووە.

بەپێی زانیارییەكان بارزانی ئەوەی راگەیاندووە كە دوای ئازادكردنی ئامادەن رادەستی دادگایەكی ناوخۆی عێراقی بكەن بۆ ئەوەی ئەگەر هەر تۆمەتێكی لەسەرە لەوێ یەكلایی بكرێتەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، پێشتر هەوڵێكی تر بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم شكستی هێنابوو لە رێی سەرۆك وەزیرانەوە و چونكە وەك دەركەوت  بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەجمەدین كەریم ئازاد نەدەكرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەسەر داوای حكومەتی بەغداد دەستگیركرابوو.