کوردستان

03:47 - 23/05/2019

بودجەی عێراق لەسەر هەرێم پەكی كەوتووە‌

پەیسەر

بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2020  لەسەر رێككەوتنی هەرێم و بەغداد پەكی كەوتووە و چاوەڕێی چارەسەركردن و یەكلابوونەوەی كێشەكانە تا دەست بە ئامادەكردنی بودجەی گشتی بكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، حكومەتی بەغداد دەیەوێت لەمانگی داهاتووەوە ئامادەكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 دەست پێبكات و تاكە ئاستەنگیش لەبەردەم پرۆژەكە پرسی رێككەوتن یان رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدادیە لەسەر پرسی رادەستكردنی نەوت.


سەرچاوەكە دەڵێت، بەغداد نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ موچەی فەرمانبەران لەساڵی داهاتوودا بكات، بەدڵنیاییەوە بەبێ رادەستكردنی نەوت موچە نانێرێت و كێشە بۆ موچە دروست دەكات، بەڵام ناشیەوێت بەبڕینی موچە جارێكی تر پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، بەغداد پەلەیەتی مانگی داهاتوو هەرێم و بەغداد دانوستانەكانیان لەسەرپرسی نەوت و بودجە و موچە دەست پێ بكەن و لەوە زیاتر دوای نەخەن.