کوردستان

02:38 - 26/05/2019

پارتی ترسی لەئاشكرابوونی دۆسییە نهێنییەكانی نەوتی كەركوك هەیە‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان ترسی لەئاشكرابوونی دۆسییە نهێنییەكانی كەركوك هەیە، بۆیە پارێزگاری لەنەجمەدین كەریم دەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، تائێستا نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لەبەیروتی پایتەختی لوبنان لەژێر چاودێریدایەو رێگەی گەشتكردنی لێقەدەغەیە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی راگیرانی نەجمەدین كەریم، كە هەفتەی رابردوو بۆ ماوەی چەند سەعاتێك دەستگیركرا، پارتی ترسی هەیە ناوبراو دەستگیربكرێتەوەو رادەستی حكومەت‌و دەسەڵاتی دادوەری عێراق بكرێتەوە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، پارتی لەوەش دەترسێت، كە بەرادەستكردنەوەی نەجمەدین كەریم بەعێراق دۆسییە شاراوەو نهێنییەكانی نەوتی كەركوك ئاشكرابن، بۆیە بەرگری لەناوبراو دەكات‌و هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە، بۆ دەربازكردنی پارێزگای پێشووی كەركوك.

سێ‌ شەممەی رابردوو نەجمەدین كەریم دەستگیركراو بۆ ماوەیەك راگیرا، ئەوەش لەلایەن پۆلیسی ئەنتەربوڵ‌و لەسەر سكاڵای دادگای نەزاهەی عێراق.

نەجمەدین كەریم لەكاتی پارێزگاری كەركوك نزیكایەتییەكی زۆری لەگەڵ پارتی دیموكرات هەبوو، هەروەها رۆڵی هەبوو لەهەناردەكردنی نەوتی پارێزگاكە بۆ توركیا، كە پارتی سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیەی دەكرد.