کوردستان

01:46 - 27/05/2019

بارزانی پێشوازی لەدەستپێشخەریەكەی مەلا بەختیار دەكات‌

پەیسەر

مه‌سعود بارزانی سەرۆكی پارتی ديموكراتى كوردستان پێشوازی لەدەستپێشخەریەكەی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی وكۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كرد مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پیشوازی لەو پەیامە كردووە.

مەلا بەختیار  لە پەیامەكەیدا هۆشداری دابوو لەململانێی ئەمریكا و ئێران و كاریگەریەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان، هەروەها بەغدادی بەجێبەجێنەكردنی دەستور و سوپای عێراقیشی بەسوپای عەرەب وەسفكردبوو، سەرباری ئەوەش داوای كردبوو حزبە كوردییەكان لەنێو خۆیاندا دابنیشن و بەرنامەیەكی هاوبەش دابنێن بۆ ئەوەی لایەنی كەم لەسەر ئەو خاڵانە رێكبكەون كە چارەنوسی هەموو حزبە كوردستانیەكان و نەتەوەكەمانی پێوەبەندە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەر، بارزانی پێشوازی لەدەستپێشخەریەكەی كردووە، بەڵام نازاندرێت بۆ موجامەلەی مەلا بەختیار كە پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ پارتی و بارزانی هەیە یان بارزانی دەیەوێت هەنگاوی كردەیی بۆ پاراستنی هەرێم لەو جەنگە بنێت.