کوردستان

10:03 - 06/12/2018

وەزارەتی دارایی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی پاشەكەوت كرد‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسراوی فەرمی بانكەكانی ئاگاداركردوەتەوە، كە موچەی مانگەكانی (10 – 11 – 12) پاشەكەوت بكەن.

پێشتر پەیسەرپرێس وەك یەكەمین میدیای كوردی ئەوەی ئاشكرا كرد، كە حكومەتی هەرێم موچەی ئەو مانگانەی پاشەكەوت كردووە و لەسەری ساڵی داهاتوشەوە پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران نامێنێت.

بەپێی نوسراوەكەی حكومەتی هەرێم، رۆژی 4ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی بەنوسراوی ژمارە 590، بانكەكانی ئاگاداركردۆتەوە كە موچە سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2018  پاشەكەوت بكەن.

بڕیارەكەی حكومەت هەرێم سەبارەی بە هەڵگرتنی پاشەكەوتی سەر موچەی فەرمانبەران، لەكاتێكدا هێشتا هەرێم و بەغداد لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، و چارەنوسی 317 ملیار دینارەكەی هەرێمیش كە لەلایەن بەغدادوە لەم ساڵدا بۆ موچە رەوانە دەكرا دیار نیە.