کوردستان

02:56 - 28/05/2019

پارتی پێشنیاری ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ یه‌كێتی ده‌كات‌

پەیسەر

پارتی پێشنیاری ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ یه‌كێتی ده‌كات، و ده‌ڵێت هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، پارتی پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و حزبانه‌ كردووه‌ كه‌ به‌كابینه‌ی داهاتوو یان پشكه‌كانیان رازی نین ده‌توانن ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن، له‌ناویشیاندا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پارتی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای جه‌ژن نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسای ده‌خوات، و دواتر مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راده‌سپێرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی جارێكی تر له‌سه‌ر پرسی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گفتوگۆ ناكاته‌وه‌.