کوردستان

02:08 - 01/06/2019

وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات‌

پەیسەر

وه‌فدێكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ره‌ى كێشه‌ى نه‌وت و پرسى یاساى بودجه‌، بڕیاره‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌ردانی به‌غداد بكات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان وه‌فدێكی هه‌رێم بۆ پرسی نه‌وت و غاز و بودجه‌ سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات، و پرسی پابه‌ندبوونی هه‌رێم به‌ راده‌ستكردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم، ده‌بێت ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ بدات كه‌ له‌به‌غدا به‌ناوی موچه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌وه‌ زیاتر سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ دوابخات ئه‌وه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ٢٥٠هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی هه‌رێم  له‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ ببردرێت كه‌ به‌غداد مانگانه‌ ره‌وانه‌ی ده‌كات.