کوردستان

04:41 - 05/06/2019

رێگاكانی بەردەم پارتی لە ئەگەری بەشدارینەكردنی یەكێتی لە حكومەت‌

پەیسەر

دوای ئەوەی بەهۆی دەنگنەدان بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی كێشەی تێكەوت، پارتیش لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی حیزبەكەیدا تاوتوێی ئەگەرەكانی بەشدارینەكردنی یەكێتی كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی پرسی بەشدارینەكردنی پارتی و ئەگەرەكانی تاوتوێكراوە.

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بە زۆرینەی دەنگ لەگەڵ ئەوەبوون كە ئەگەر لەقۆناغی یەكەمدا یەكێتی بەشداری نەكرد ئەوا كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری كابینەی نوێی پێ بكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان پارتی بە نیازە، پۆستەكانی یەكێتی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە وەكالەت وەربگیرێت تا ئەو كاتەی یەكێتی یەكلا دەبێتەوە لە بەشداریكردنی یەكێتی و دیاریكردنی كاندیدەكان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندیكردنی بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقەوە ئەم بژاردانەی باسكردووە و دواتریش سەرۆك كۆماری عێراق پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی گەیاندۆتە ماڵی تاڵەبانی.