کوردستان

11:52 - 06/06/2019

پارتی هۆشداری دەداتە عەرەب و توركمانەكانی كەركوك‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشداری دایە عەرەب و توركمانەكان لەئەگەری رێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەربارەی پۆستی پارێزگاری كەركوك.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری داوەتە هەریەك لەعەرەب وتوركمانەكان كە لەئەگەری رێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك، پێیان راگەیاندوون ئەوە ئەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، پارتی لەهەمان كاتدا فشاریشی خستۆتە سەر حكومەتی عێراق كە نابێت وەك پارێزگار مامەڵە لەگەڵ هیچ پارێزگارێكی كەركوك بكرێت كە بەبێ رەزامەندی ئەوان دابنرێت.

پێشتر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بوو بەڵام بەهۆی روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە شارەكەی جێهێشت و راكان جبوری بەرەگەز عەرەب بووە پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت.