کوردستان

12:57 - 09/06/2019

هۆكارەكانی كۆبوونەوەی به‌په‌له‌ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌

پەیسەر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش، نیگەرانە لە هەڵوەشانەوەی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی یەكێتی و پارتی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیسەرپرێس كەوتوە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی نیگەرانە لە هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكە لەگەڵ پارتی.

دوای ئەوەی هەریەك لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و بڕیاریانداوە بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بكەن، كۆسرەت رەسوڵ عەلی نیگەران بووە لەوەی ماڵی تاڵەبانی لەلایەك  كێشەیان بۆ رێككەوتنەكەی یەكێتی و پارتی دروستكردووە ،  لەلایەكی ترەوە بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دەكەن و شەرعیەتی پێدەدەن ، بۆیە داوای كۆبونەوەی بەپەلەی مەكتەبی سیاسی كردووە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەدەن، ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەوە نیگەرانن كە ئەگەر چی حزبەكەیان بڕیاری نەداوە بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بكات، كەچی قوباد تاڵەبانی و جێگری دووەمی سكرتێری گشتی بەشداری دەكەن.

بەپێی زانیاریەكان كۆبونەوەكە بۆ ئەوەیە یەكێتی یەك بڕیار بۆ بەشداری یان بایكۆتی مەراسیمی سبەینێی سەرۆكایەتی هەرێم بدات كە هەمووان پێوەی پابەند بن ئەوانەشی جیاكاریان بۆ دەكرێت هۆكارەكەی ڕوون بكەنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی ئەوەی بەیەكێتی داوە كە ئەگەر بەشداری مەراسیمەكە بكەن ئەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەسەر پرسی كەركوك لەگەڵیان كۆدەبنەوە.







بارزانی یەكێتی بێ ئومێد كرد
سەرۆكی پارتی كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی پێش مەراسیمی سوێندخواردنی برازاكەی رەتكردەوە و گوێی بەفشارەكانی نێچیرڤان نەدا...
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە سەرباری هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆبونەوەی یەكێتی و پارتیش پێش مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بەڵام بەفشاری مەسعود بارزانی كۆبونەوەكە هەڵوەشاوەتەوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت لەسەر بەڵێنی نێچیرڤان بارزانی وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی هەولێری كرد بەڵام لەگەڵ ئەوەی مەسعود بارزانی ئامادەنەبووە لەگەڵ وەفدەكەی یەكێتی كۆببێتەوە بەبیانوی ئەوەی پرسەكەی بەنێچیرڤان بارزانی سپاردووە لەهەمان كاتدا بە دروستكردنی فشار لەسەر برازاكەی كۆبونەوەكەی هەڵوەشاندۆتەوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێَت لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی پارتی بەردەوامن بۆ ئەوەی پێش كاتژمێر 11ی سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسی كۆببنەوە..