کوردستان

02:28 - 09/06/2019

ناوى ئه‌ندامانى شاندى یه‌كێتى بۆ مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم‌

پەیسەر پرێس


مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بڕیاریدا به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكات.ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى پارتى ئاماده‌ نه‌بوو پێش مه‌راسیمه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌.

مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بڕیاریدا به‌شدارى له‌مه‌راسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى بكات، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى یه‌كێتى پێكدێن، له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، حاكم قادر، ئه‌رسه‌لان بایز، عومه‌ر فه‌تاح.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان یه‌كێتى بڕیاریداوه‌، دواى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم، ده‌ست به‌گه‌رێكى نوێى گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شداری له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردن‌ و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.