کوردستان

03:32 - 09/06/2019

سۆران عومه‌ر: ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكات‌

پەیسەر پرێس

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكات و فراكسیۆنه‌كه‌شی سبه‌ینێ خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، به‌ په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكات، و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیش سبه‌ینێ خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ناو كۆمه‌ڵدا ته‌نها مامۆستا عه‌لی باپیر بانگهێشت كراوه‌.

بڕیاره‌ كاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوه‌رۆی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا مه‌راسیمی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت.