کوردستان

06:49 - 09/06/2019

هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بانگهێشتی هه‌ولێر كراون‌

پەیسەر پرێس

هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق، بانگهێشتی هه‌ولێر كراون بۆ مه‌راسیمى سوێندخواردنى  سه‌رۆكى هه‌رێم، پێناچێت سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌بێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بانگهێشتی هه‌ولێر كراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنیان داوه‌ به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام پێناچێت سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداربێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌ریه‌ك له‌ عه‌مار حه‌كیم، ئه‌یاد عه‌لاوی، هادی عامری، فالح فه‌یاز، موقته‌دا سه‌در و سه‌لیم جبوری بانگهێشتی مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی كراون، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی بانگهێشت نه‌كراون.