کوردستان

03:39 - 10/06/2019

شێوازى به‌شداری یه‌كێتى له‌ سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى نیگه‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌‌

پەیسەر پرێس

شێوازى به‌شداری به‌رپرسانی یه‌كێتی، له‌مه‌راسمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان، نیگه‌رانی به‌شێك له‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، پێشوازییان له‌میوانه‌كانی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، ماڵی تاڵه‌بانی به‌ ناڕازیه‌كانیان گوتووه‌، كه‌ پارتی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك په‌سه‌ندكردووه‌، و دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌فه‌رمی ناوی كاندیده‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، گومانیان له‌ دروستى ئه‌و قسه‌یه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ به‌فه‌رمی هیچ شتێك واژۆ نه‌كراوه‌، و پێده‌چێت زیاتر بۆ رازیكردنی دڵی ناڕازییه‌كان بێت.

به‌پێى زانیارییه‌كان، مه‌حمود سه‌نگاوى، لاهور شێخ جه‌نگى، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له‌ به‌شدارى و دواتریش له‌ شێوازى به‌شدارییه‌كه‌ نیگه‌ران بوون، كه‌ به‌رپرسانى حزبه‌كه‌یان له‌ تیمى پێشوازى بوون له‌ مه‌راسیمه‌كه‌.