کوردستان

03:56 - 10/06/2019

بارزانی و چاوش ئۆغلۆ دوور له‌چاوی میدیاكان كۆبوونه‌وه‌‌

پەیسەر پرێس

مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی پارتی، له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوور له‌چاوی میدیاكان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، له‌په‌راوێزی رێوره‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانیدا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌ر گوتى"پێده‌چێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، په‌یامێكی ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد و هه‌رێم و توركیا، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی بازرگانی نه‌وت پێ بووبێت".

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی و به‌رپرسانی باڵای توركیا داده‌نرێت، دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا پێی نایه‌ قۆناغێكی ئاڵۆزه‌وه‌".