کوردستان

04:07 - 10/06/2019

سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی به‌غدایان گه‌یانده‌ هه‌رێم‌

پەیسەر پرێس

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یامێكی حكومه‌تی به‌غدایان گه‌یانده‌ یه‌كێتی و پارتی په‌یسه‌رپرێس ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

ئێواره‌ی دوێنی یه‌ك شه‌ممه‌ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق، له‌كۆشكی سه‌لام له‌شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ وبه‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران دوو په‌یامی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

په‌یامه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كێكیان ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی و پارتی كراوه‌ كه‌ به‌زووترین كات له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زیری داد رێكبكه‌ون، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌غداد خۆی كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاری ده‌كات، راشیگه‌یاندووه‌ سوننه‌كان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری به‌رگری و شیعه‌كانیش له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری ناوخۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وت، ته‌نها كورد له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری داد هێشتا نه‌گه‌یشووه‌ته‌ رێككه‌وتن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، په‌یامی دووه‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به‌راده‌ستكردنی نه‌وت و نه‌رمی نواندنی هه‌رێم بووه‌، رایگه‌یاندووه‌ فشاری زۆری له‌سه‌ره‌ به‌هۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دۆخی ئه‌و تێبگات، و له‌میانی گفتوگۆكانیشدا ده‌بێت هه‌رێم نه‌رمی بنوێنێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پرسی گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ره‌زامه‌ندییان پیشانداوه‌.

ئه‌مرۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌.