کوردستان

05:43 - 11/06/2019

له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی پارتییه‌وه‌ پێشنیازێك بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌كرێت‌

پەیسەر پرێس

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشنیاز بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ن له‌ كۆنگره‌ی داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی پارتی كاندید نه‌كاته‌وه‌ و ببێته‌ مه‌رجه‌ی باڵای سیاسی.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، به‌ په‌یسه‌رپرێس دراوه‌، ژماره‌یه‌ك لەمه‌كته‌بی سیایی و سەركردەكانی پارتی پێشنیاری ئەوەیان كردووە كە مەسعود بارزانی خۆی بۆ سەرۆكی پارتی كاندید نەكاتەوە و لەدەرەوەی پارتی وەك مەرجەع بۆ هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش بارزانیش ئەو پێشنیارەی پێ باش بووە، بۆیە لەئێستادا گفتوگۆكان لەسەر ئەوەن كە كێ دەبێتە سەرۆكی داهاتووی پارتی.

له‌دوای پێشنیازه‌كه‌ نیازی مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌مساڵدا كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات و خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی پارتی كاندید نه‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوە لەم ساڵدا كۆنگرەی 14 هەمینی خۆی ساز بكات و بۆ ئەم مەبەستەش دەستی بە ئامادەكاری كردووە.

دەشڵێت، ئەگەر كاندیدی نوێ بۆ سه‌رۆكی پارتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بێت ( ململانێ له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی دروستنه‌كان پێی رازی بن) و لەبنەماڵەی بارزانی بێت ئەوە بەدڵنیاییەوە مەسعود بارزانی خۆی كاندید ناكاتەوە و ئەگەریش نەگەنە رێككەوتن لەسەر كاندیدێك ئەوە بارزانی دەمێنێتەوە.

مەسعود بارزانی لەمانگی 11ی ساڵی 1979 و دوای مردنی مەلا مستەفای بارزانی لەكۆنگرەی نۆیەم بەسەرۆكی پارتی هەڵبژێردرا.

بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پارتی دەبێت، هەر چوار ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستێت بەڵام دواهەمین كۆنگرەی پارتی لەمانگی 12ی 2010 بەسترا، و مانگی 12ی 2014 و دوای تێپەربوونی چوار ساڵ بەسەر بەستنی كۆنگرەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا ماوەی كۆنگرە بۆ یەك ساڵ دوابخات، بەڵام تائێستا كۆنگرە نەبەستراوە.