کوردستان

07:21 - 13/06/2019

پارتی كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك په‌سه‌ند ده‌كات‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتى كوردستان، كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك په‌سه‌ند ده‌كات، بەڵام لەناو یەکێتی ماڵی تاڵه‌بانی به‌و كاندیده‌ رازی نین.

پێشتر یه‌كێتی ناوی هه‌ریه‌ك له‌ لیوا جه‌مال تاهیر، خالد شوانی، دكتۆر عومه‌ر ئینجه‌ی راده‌ستی پارتی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی یه‌كێكیان بۆ پۆستی پارێزگار په‌سه‌ندبكات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، پارتی لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی كه‌ركوكی به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌، به‌ڵام ماڵی تاڵه‌بانی پێی رازی نین و ده‌یانه‌وێت خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پارتی خالید شوانی به‌لاوه‌ په‌سه‌ند نییه‌ به‌ڵام ڤیتۆشی له‌سه‌ری نیه‌. پێشتر یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتنێكیان ده‌رباره‌ی پارێزگاری كه‌ركوك واژۆكرد، به‌ڵام هه‌ردوولایان یه‌كتر به‌ پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.