کوردستان

05:42 - 15/06/2019

مەسعود بارزانی داوایەك ئاراستەی پارتی و یەكێتی دەكات‌

پەیسەر

مه‌سعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا لەمەكتەبی سیاسی حزبەكەی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات، بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، مەسعود بارزانیـ پەیامێكی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە، بۆ ئەوەی بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت: پەیامەكەی بارزانی دوای دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم بووە و بۆ سەرپەرشتی شاندی حزبەكەشی نێچیرڤان بارزانی راسپاردووە.

 ئەو هەنگاوەی بارزانی، وەك نەرمی نواندن بەرامبەر داواكاریەكەی یەكێتی لێكدەدرێتەوە، بەوپێیەی پێشتر خودی بارزانی ڤیتۆی لەسەر كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركوك هەبووە.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بارزانی سورە لەسەر ئەوەی كە بەلای ئەوەوە لە روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر تێوەگلاون رێگەیان پێنەدرێت پارێزگاری كەركوك بەدڵی خۆیان دابنێن.