07:33 - 23/06/2019
مه‌حمود سه‌نگاوى پۆستى بریكارى وه‌زیر بۆ كوڕه‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه
مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، پۆستى راوێژكار یاخود بریكارى وه‌زیر بۆ كوڕه‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه. به‌پێى رێككه‌وتنێكى ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ-یش پۆستێك كه‌پێشتر به‌رهه‌م ساڵح داوایكردبوو خۆى كاندیده‌كه‌ى دابنێت، بۆ باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ یه‌كلایى بووه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پۆسته‌كان، به‌ڵام به‌پێى رێككه‌وتنه، پۆستى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ رێواس فایه‌ق ده‌بێت له‌باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر به‌رهه‌م ساڵح داواى دوو وه‌زاره‌تى كردبوو كه خۆى كاندیده‌كانى دابنێت، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تى(رۆشنبیرى و خوێندنى باڵا)بوون.
به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه بێگه‌ردتاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، قوبادتاڵه‌بانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و رێواس فایه‌ق له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ده‌ستبه‌رداری كێبركێی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر، بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت باڵی ماڵی تاڵه‌بانی و باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌زۆرینه ئه‌و رێككه‌وتنه تێپه‌ڕێنن.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی مه‌حمود سه‌نگاویش سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پێشنیاری بریكاری وه‌زیر و راوێژكاریان بۆ كردووه، به‌ڵام سه‌نگاوی ئه‌و پێشنیارانه‌ی بۆ كاروانى كوڕی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، به‌كه‌متر له وه‌زیریی كوڕه‌كه‌ى به‌شداری حكومه‌ت ناكات.
پێشتر په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه پارتى ڤیتۆى له‌سه‌ر كاروانى كوڕى مه‌حمود سه‌نگاوى هه‌بووه‌و پۆستى وه‌زیرى پلاندانان بۆ ده‌رباز كۆسره‌ت ر‌سوڵ یه‌كلایى بووه‌ته‌وه، كه مه‌حمود سه‌نگاوى بۆ كوڕه‌كه‌ى داوایكردبوو.