کوردستان

12:18 - 03/07/2019

چوار حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە دانووستاندان‌

پەیسەر

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا چوار حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ وڵاتی نه‌وریج و به‌ ناوبژیوانی  رێکخراوێکی ناحکومی لەو وڵاته‌، سێ جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران وتوێژیان كردووه‌.

بەپێی زانیارییەکان نوێنەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ( حدکا) و حیزبی دیموکراتی کوردستان( حدک) و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە ناوبژیوانی رێکخراوێکی ناحکومی لە نەرویج لەماوەی رابردوودا سێ جار لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەتەوە.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ کام لەم چوار حیزبە دانووستانەکانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ڕەتیشیان نەکردووەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان هەر یەکە لە حەسەن شەرەفی جێگری لێپرسراوی گشتی حدکا و خالید عەزیزی سکرتێری پێشووی حدک و مستەفا مەولودی سکرتێری ئێستای حدک، عەبدوڵای موهتەدی سکرتێری کۆمەڵە و رەزا کەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دانووستانەکاندا بەشداربوون.

 

سەرچاوەیەکیش لە سەرکردایەتی حیزبی دیموکرات بە پەیسەرپرێسی راگەیاند: ئەگەر دانووستانیش کرابێت ئەوا بێ ئاگاداری سەرکردایەتی حیزبەکان کراوە.