کوردستان

04:19 - 09/07/2019

پەیسەرپرێس كاتی یەكلایكردنەوەی چارەنوسی ئاشتی هەورامی ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر پرێس

ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، دەچێتە فەرەنسا و دوای گەرانەوەی، لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی حزبەكەی چارەنوسی ئاشتی هەورامی یەكلایی دەكرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، تائێستا نێچیرڤان بارزانی دەستبەرداری ئەوە نەبووە كە ئاشتی هەورامی لەوەزیری سامانەسروشتیەكانی هەرێم دووربخرێتەوە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا،  لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنوسی ئاشتی هەورامی.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد، چەند سیناریۆیەك بۆ كاری داهاتووی ئاشتی هەورامی دیاریكراوە لەوانەش راوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە یان ئەندامیەتی لە بۆردی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان.