کوردستان

12:50 - 10/07/2019

گەرمیانیەكانی ناو یەكێتی هەڕەشە دەكەن‌

پەیسەر پرێس

مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هەڕەشەی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌ حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێ پشتگوێخراون. 

بەپێی نوسراوه‌كه‌ش كە وێنەیەكی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە و بەناوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیەوە دەركراوە تێیدا نیگەرانی خۆیان لەدانەنانی كاندیدەكانی یەكێتی لەگەرمیان بۆ پۆستە وزاریەكان پیشانداوە و راشیانگەیاندووە تا رۆژی یەك شەممەی داهاتوو چاوەرێی وەڵام دەكەن بەپێچەوانەوە هەڵوێستی تریان دەبێت.