کوردستان

03:52 - 18/07/2019

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئاسایش رێنمایی بۆ به‌رپرسانی ده‌رده‌كات‌

پەیسەر

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ ریستۆرانتی هۆقه‌باز، سێ كه‌س كوژران كه‌ یه‌كێكیان یاریده‌ده‌ری سه‌ر كونسوڵی توركیایه‌، ئاسایشی هه‌ولێر داوا له‌ به‌رپرسانی ده‌كات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ لێدوان بۆ هیچ میدیایه‌ك و كه‌سێك نه‌ده‌ن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه‌، ئاسایشی هەولێر تەواوی كامێرا و هاردەكانی ریستۆرانتەكەی شاری هەولێری گواستۆتەوە لەژێر ناوی لێكۆڵینەوە و هاردی چەند كامێرایەكی نزیك ریستۆرانتەكەشی بردووە .

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاسایش داوای لەكارمەندانی رێستۆرانتەكە و بەرپرسانی خۆی لە هەولێر كردووە بەهیچ شێوەیەك قسە لەسەر ئەو پرسە نەكەن.

زانیارییه‌كان چەند گومانێك ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ده‌بێت دەزگا ئەمنیەكان وەڵامی بدەنەوە، لەوانەش دەگوترێت تەقەكە لەلایەن كارمەندێكی ناو ریستۆرانتەكە بووە و پێشتر پلانی بۆ دانراوە، و هیچ چەكێكی نوێ نەبراوەتە ناو ریستۆرانتەكە.