کوردستان

07:02 - 18/07/2019

ململانێی گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌‌

پەیسەر

بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای پۆستێكی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن و هەردوولاش ئەو پۆستە بەمافی خۆیان دەزانن.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بەپێی رێككەوتنی پارتی و گۆڕان پۆستی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پشكی گۆران و بۆ ئەو مەبەستەش چەند كەسێك سیڤیان پێشكەش كردووە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت: یەكێتیش ئەو پۆستە بە پشكی خۆی دەزانێت و رایگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك پارتی باسی ئەوەی لەگەڵ نەكردوون، كە دەبێت ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە كە چەندین ساڵە لەلای یەكێتیە رادەستی لایەنێكی تر بكەن.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پۆستە پێویستی بەوە هەیە جارێكی تر پارتی بڕیاری لەسەر  بدات و یەكلایی بكاتەوە.

بەپێی رێككەوتنی پارتی و گۆران پۆستی وەزیری پێشمەرگە بۆ یەكێتی و بریكارەكەی بۆ پارتی و ئەمینداری وەزارەتیش بۆ گۆران دیاریكراوە.