کوردستان

05:16 - 06/08/2019

حكومەتی هەرێم ژمارەیەك بەرپرس دەداتە دادگا‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێم ئەو بەرپرس و وەزیرانە دەداتە داگا كە خانو و موڵكی گشتیان لایە و رادەستیان نەكردۆتەوە.


بەپێی سەرچاوەیەك كە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە زانیارییەكانی داوەتە پەیسەر، مەسرور بارزانی تا كۆتایی ئەم مانگەی دیاریكردووە بۆ ئەوەی ئەو خانوو و شوقە و چەكانە رادەست بكەنەوە كە لەلایان ماوە، بەپێچەوانەوە لەرێگەی دەستەی دەستپاكیەوە دەدرێنە دادگا، و تائێستاش ژمارەیەك وەزیر هیچ كەل و پەلێكیان رادەست نەكردۆتەوە.


لەكابینەكانی حكومەتی هەرێم وەزیر 7 ملیۆن دینار موچە و 6 پاسەوان و 2 ئۆتۆمبێلی تایبەت و شوقە یان خانووی تایبەت و ژمارەیەك چەكی بۆ پاسەوانی پێدەدرێت و دوای خانەنشین بوونی دەبێت ئۆتۆمبێل و خانو و چەكەكان بگەڕێنێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەر لەكابینەكانی پێشووی حكومەتی هەرێم گەرانەوەی كەل و پەلەكان بۆ موڵكی گشتی وەك پێویست جێبەجێ نەكراوە.