کوردستان

05:52 - 07/08/2019

حكومەت پێداچونەوە بەباج دەكات‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێم پێداچونەوە بەباج دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەوەزارەتەكان دەكات پرۆژەی خۆیان پێشكەش بكەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پەیسەرپرێسە، حكومەتی هەرێم دەیەوێت پێداچونەوە بەژمارەیەك باج و رسوماتدا بكات. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی لە ئەنجومەنی وەزیران پێكهێناوە و بڕیاریشە لەگەڵ وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان گفتوگۆ بكرێت سەبارەت بەو باج و رسوماتانە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن هەندێك جۆر باج هەیە كەمە و دەبێت زیاد بكرێت و هەندێكی تریش بەپێچەوانەوە بۆیە ئەو پرسە پێویستی بە پێداچونەوە هەیە.

كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك باج و رسوماتی لەسەر هاوڵاتیان زیاد كرد ئەوەش نیگەرانی و نارەزایەتی ژمارەیەك پەرلەمانتار و هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.