03:21 - 10/08/2019
عادل عه‌بدولمه‌هدى داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ى یه‌كێتى و پارتى ده‌كات
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له‌یه‌كێتی و پارتی ده‌كات، پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك دوابخه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێت، یەکێتی پێیوایە ئه‌و داواكارییه‌ى عه‌بدولمه‌هدى لایه‌نگیرییه له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیدا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌رێگه‌ی فواد حوسێن وه‌زیری دارای-یه‌وه، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی كردووه، تێیدا داوایكردووه پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك دوابخه‌ن بۆ دوای رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد، له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز و ناوچه جێناكۆكه‌كان، ئه‌گه‌ریش رێككه‌وتن نه‌كرا، ئه‌وه داوایكردووه دوابخرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه بریاره له مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، یه‌كێتی پێیوایه ئه‌و داواكاریه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران پشتیوانی پارتی-یه له‌سه‌رحسابی یه‌كێتی. هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌كاتێكدایه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی روون نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تر ده‌كرێت یاخود نا.
رۆژی ١١ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ، مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی و حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری سلێمانی رایانگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدكردنی ته‌یب جه‌بار بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام تائێستا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبەجێنەکراوە.