ڤیدیۆ

05:58 - 10/08/2019

ڤایرۆسێكی "مه‌ترسیدارتر" له‌ ئایدز هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌‌

پەیسەر پرێس

به ‌بێده‌نگی ته‌نگ به‌ نه‌خۆش هه‌ڵده‌چنێت، درێژخایه‌نه‌ و كوشنده‌یه‌، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ پاشماوه‌كاندا چه‌ند هێنده‌ی توانای مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایدزه‌، رێگاكانی گواستنه‌وه‌شی له‌و رێگایانه‌ زیاتره‌ كه‌ ئایدزی پێ ده‌گوازرێته‌وه‌، سه‌رچاوه ‌و هۆكاره‌كانی توشبوونی دیسان له‌ ڤایرۆسه‌ كوشنده‌كانی دیكه‌ زیاتره‌، چاره‌سه‌ری قورس و ده‌گمه‌نی هه‌یه‌. ڤایرۆسی جگه‌ر ئێستا سه‌رچاوه‌ی مه‌رگێكی بێده‌نگ و به‌ربڵاوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.