کوردستان

02:07 - 13/08/2019

ئه‌مریكا كاروانێكى دیكه‌ هێزو چه‌كى گه‌یانده‌ رۆژئاواى كوردستان‌

له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری چه‌ك و سه‌ربازی له‌باشوری كوردستانه‌وه‌، ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كردووە.

به‌پێی زانیارییەکانی په‌یسه‌رپرێس، له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوودا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری چه‌ك و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی له‌باشوری كوردستانه‌وه‌ گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان، چه‌كه‌كانیشی راده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى:"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی له‌سنووری باكوور و رۆژئاوای كوردستان جێگیركردووه‌ و چاودێری ره‌وشه‌كه‌ ده‌كات".

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه‌ واشنتن و ئه‌نكه‌ره‌ رایانگه‌یاند، له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، دوێنیش ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی گه‌یشتنه‌ توركیا، بۆ ده‌ستكردن به‌پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌و ناوچه‌ ئارامه‌.