02:22 - 13/08/2019
بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌مریكا فشار ده‌خاته سه‌ر هه‌رێم
ئه‌مریكا فشار ده‌خاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق رێكبكه‌وێت و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، توركیاش له‌و هه‌نگاوه نیگه‌رانه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی چاودێری گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای كردووه، له‌ئێستاشدا فشاری خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن بكات و رۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.
ئه‌مریكا هه‌روه‌ها فشاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم هه‌موو ئامار و داتاكانی تایبه‌ت به‌پرسی نه‌وت بداته حكومه‌تی فیدراڵی، هه‌روه‌ها داوای له‌به‌غداد كردووه هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران رابگرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد توركیای نیگه‌رانكردووه، ئه‌نقه‌ره پێیوایه رۆڵی له‌پرسی نه‌وت و غازی كوردستان كه‌مده‌بێته‌وه.
فشاره‌كانى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه بڕیاره دواى پشووه‌كانى جه‌ژن، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات و ورده‌كارى رێككه‌وتنى هه‌ردوولا باس بكه‌ن.