کوردستان

03:18 - 14/08/2019

لەسەر داوای پارتی نەجمەدین کەریم لە ئەمریکایە‌

پەیسەر پرێس

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى له‌سه‌ركارلابراوى کەرکوک، لەسەر داوای پارتی دیموكراتى كوردستان، سەردانی ئەمریکای کردووە. بۆئه‌وه‌ى لۆبى بكات بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیسەرپرێس لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستیکەوتووە، نەجمەدین کەریم لەسەر داوای پارتی چووه‌تە ئەمریکا، بۆئەوەی پشتیوانی ئه‌مریكا دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک به‌ده‌ستبهێنێت، تائێستاش لەگەڵ دوو یاریدەدەری وەزیری دەرەوەى ئه‌مریكا کۆبووه‌تەوە.

سەرچاوەکەی پەیسەرپرێس دەڵێت، پارتی قەناعەتی بە نه‌جمەدین کەریم کردووە پشتیوانی دواخستنی هەڵبژاردنی کەرکوک بکات، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردن دوانەخرێت ئەگەری بەهێز ئەوەیە پارتی بایکۆت و نەجمەدین کەریمیش بە لیستی سەربەخۆ بەشداریبکات.

بەپێی هەمواری یاسای ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان مانگی  نیسانی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگانی عێراق بەکەرکوک-یشەوە بەرێوه‌دەچێت.