کوردستان

02:16 - 15/08/2019

دوو كاندیدی به‌هێزی گۆڕان بۆ پۆسته‌ باڵاكان‌

پەیسەر

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی سندوقی هه‌رێم بۆ داهاته‌كانى نه‌وت و گاز نزیك بووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، بزوتنه‌وه‌ی گۆران نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كارووباری چاكسازی و كاندیدی به‌هێزیش جه‌لال جه‌وهه‌ره‌، هه‌روه‌ها كاندیدی به‌هێز بۆ پۆستی سه‌رۆكی سندوقی هه‌رێم بۆ داهاته‌كانى نه‌وت و گاز، كاردۆ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی كاندیدی پۆسته‌كانی تریش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی تیمی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌حكومه‌ت بكرێن، بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌ربكرێت.

تا ئێستا جگه‌ له‌ پۆستى وه‌زیره‌كان لایه‌نه‌كانى به‌شدار له‌ حكومه‌ت، پۆسته‌كانى دیكه‌یان یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه‌، مه‌سرور بارزانیش داواى له‌ لایه‌نه‌كان كردووه‌ په‌له‌بكه‌ن له‌ ره‌وانه‌كردنى ناوى كاندیدى ئه‌و پۆستانه‌ى كه‌ ماون.