کوردستان

01:45 - 16/08/2019

توركیا نامەیەك بۆ بارزانی دەنێرێت‌

پەیسەر

توركیا نامەیەك بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنێرێت و تیایدا دژایەتی دروستكردنی هێزێكی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا ده‌كات،.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، كەوتووە توركیا نامەیەكی بە واژۆی مەولودچاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوە، ئاراستە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و تێیدا داوایكردووە پارتی پشتیوانی دروستكردنی هێزی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسنورەكانی عێراق و توركیا نەكات.

لە نامەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا ئەوە رونكراوەتەوە، كە ئەو هەنگاوە ئاستەنگ بۆ جموجوڵی سوپای توركیا لەنێوان عێراق و توركیا دروست دەكات.

وەزیری دەرەوەی توركیا لەنامەكەیدا داواشی كردووە پلانەكەی ئەمریكا بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە جێبەجێ نەكەن، چونكە هەنگاوی دوای ئەوە تێكەڵكردنی دەبێت بە سوپای عێراق، سەبارەت بەدۆخی كەركوكیش توركیا لەنامەكەیدا داوایكردووە پارتی نەگەرێتەوە كەركوك و ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دروست نەكەن، تا ئەو كاتەی بەپێی نەخشەرێگایەك كە توركیا پێی رازی دەبێت چارەسەری كێشەی كەركوك نەكرێَت.

چاوش ئۆغلۆ لەنامەكەیدا داوای لەبارزانی كردووە ئەو رۆژانەیان بیرنەچێت كە ئەنكەرە بەبێ گەرانەوە بۆ بەغداد گرێبەستی 50 ساڵەی لەگەڵ هەرێم  كرد و بەهۆیەوە رووبەرووی سكاڵای یاسایی بەغداد بۆوە بۆیە هەمان چاوەروانیان لەهەرێم هەیە كە رێككەوتنەكانیان دەربارەی نەوت و غاز بە ئاگاداری توركیا بێت و بەرژوەندیەكانی ئەنكەرەی تێدا رەچاو كرابێت.