کوردستان

09:25 - 17/08/2019

بۆچوونی كۆمسیۆن دەربارەی دواخستنی هەڵبژاردن لەكەركوك دەكات‌

پەیسەر

ئەگەر لایەنەكان سوربن لەسەر پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆمسیۆن پشتیوانی دواخستنی هەڵبژاردن لەكەركوك دەكات.

بەپێی ئەو زانیارییەكان كۆمسیۆنی باڵای  سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێی وایە، كات لەبەردەست نیە بۆ پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ئەگەر لایەنەكان سوربن لەسەر ئەو داواكاریە ئەوە ناتواندرێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا و لەگەڵ پارێزگاكانی تر لە كەركوكیش بەرێوەبچێت.

بەپێی بریاری كۆمسیۆن تا 1/10/2019 لایەنەكان دەتوانن ناوی خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی مانگی نیسانی ساڵی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆماربكەن.

تائێستا هیچ لایەنێكی كوردی نە بەهاوبەشی و نە بەتەنها لەهیچ ناوچەیەكی دەرەوەی هەرێم خۆی وەك قەواری سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن تۆمارنەكردووە.