کوردستان

09:32 - 17/08/2019

مەرجی عێراق بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان‌

پەیسەر

وەزیری بەرگری عێراق داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكات پێش گەرانەوەیان بۆ ناوچە جێناكۆكەكان هێزەكانی 70 و 80 یەك بخەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە وەزیری بەرگری عێراق داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە پێش گەرانەوەیان بۆ ناوچە جێناكۆكەكان و پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانە هێزەكانی پێشمەرگە یەك بخرێن و ببنە یەك هێز.

بیانووی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ دانانی مەرجی گەڕانەوەی پێشمەرگە ئەوەیە كە گوتویانە ئەوان توانایان نیە مامەڵە لەگەڵ دووهێزی جیاواز بكەن.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە ئێستا پرۆژەی یەكگرتنەوەی تەواوەتی هێزی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستانە و لەدوای كۆتایی هاتنی پشووی پەرلەمان كاری لەسەر دەكرێت بۆئەوەی هێزی پێشمەرگە یەك مەرجەعی هەبێت و فەرمان لەیەك كەس وەربگرێت نەك دوو حزب.