کوردستان

07:28 - 03/09/2019

ئەمریكا تیمێكی پارێزەری رەوانەی هەرێم دەكات‌

پەیسەر

بەهۆی ئەوەی یەكێك لەتۆمەتبارانی هێرشەكەی ریستۆرانتی هۆقەباز هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكیە، واشنتۆن تیمێكی پارێزەر رەوانەی كوردستان دەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بەهۆی ئەوەی سدقی كەریم خان یەكێك لەتۆمەتبارانی هێرشەكەی 17ی تەموزی ریستۆرانتی هۆقەبازی شاری هەولێر هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكیە واشنتۆن تیمێكی پارێزەر رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ئەمریكا داوایكردووە زانیاری تەواوەتی دەربارەی ئەو هێرشە بۆ رایگشتی هەرێم ئاشكرا بكەن و بەهۆی فشارەكانیشەوە پێدەچێت سدقی كەریم خان ئازاد بكرێت.

دەشڵێت، ئەو مادەیەی سدقی كەریم خانی پێ دەستگیركراوە گۆردراوە پێشتر بەیاسای تیرۆر وتۆمەتی هاوكاری تیرۆری رووبەروكراوەتەوە بەڵام ئێستا تۆمەتی هاوكاری بەهەڵە بۆ تۆمەتباری سەرەكی روداوەكەی رووبەرووكراوەتەوە كە نەیزانیوە داواكراوە.

رۆژی 17ی تەموزی رابردوو لە ریستۆرانتی هۆقەبازی شاری هەولێر عوسمان كۆسە جێگری كونسوڵی توركیا لەهەرێم كوژراو و دووهاوڵاتی باشوری كوردستان كوژرانیش شەهید بوون، دواتر هێزەئەمنیەكانی هەولێر 6 كەسیان دەستگیركرد.