کوردستان

12:29 - 05/09/2019

پەیسەرپرێس زانیاری دەربارەی كۆبونەوەی كورد و پێكهاتەكان كەركوك ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

ئەندامێكی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەڵێت ناوی كاندیدەكەیان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك داوەتە پێكهاتەكان و چاوەرێی وەڵامیان دەكەن.

شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: دوێنێ لەشاری بەغداد لەگەڵ پێكهاتەكانی عەرەب و توركمان كۆبونەوە و ناوی تەیب جەباریان وەك كاندیدی هاوبەشی كورد، بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك پێداون و ئەوانیش تێروانینی خۆیان هەبووە و بڕیارە لەماوەی یەك هەفتە تا 10 رۆژی تر بەفەرمی وڵاممان بدەنەوە، چونكە دوێنێ وەڵامی كۆتاییان نەداینەوە.

شاخەوان عەبدوڵا راشیگەیاند: پرسی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك هەنگاوی باشی ناوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر راگرتنی پرۆسەی تەعریبی خاك وئیداری و سیاسیە لەكۆبونەوەكانی هەرێم و بەغداد باسكراوە و ئالیەتیش دانراوە بۆ رێگریكردن لەتەعریب و وەستانی ئەو پرۆسەیە پەیوەندی بەرێككەوتنی كورد و پێكهاتەكانی ترەوە هەیە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك راشیگەیاند، دوای 16ی ئۆكتۆبەر بۆشایی ئەمنی لەكەركوك دروست بووە و بۆ گەرانەوەی پێشمەرگەش لیژنەی پەیوەندیدار گفتوگۆی لەسەر دەكات.